وەزیری پلاندانانی هەرێم داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتیانی کەرکووک دەکات
(0) /
زایەڵە -د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ ناوچەکانیان، تەنانەت "هەر کەسێك پێویستی بە هاوکاریی مادی هەبێت یان شوێنی نەبێت، هۆتێلی بۆ دابین دەکەین."
ئەم سەرژمێرییە گرنگە و دەبێتە بنەمای گرنگ بۆ داهاتوو". بۆیە تکا دەکەم "خەڵکی کەرکووک و ناوچەکانی مادەی 140، ئەمڕۆ بەر لە قەدەغەی هاتووچۆ، بگەڕێنەوە" و پارێزگاری لە کوردستانیبوونی ناوچەکانیان بکەن.
"راستە لەگەڵ عێراق رێککەوتووین، بگەڕێنەوە بۆ داتاکانی سەرژمێریی 1957، بەڵام هیچ شتێک لە عێراق گەرەنتی نییە و دەمانەوێت دوو رۆژی داهاتوو، خەڵکی ئەو ناوچانە بە واقیعی لە شوێنەکانی خۆیان بن."
تۆمارکردنی ئاوارە عەرەبەکان بە نیشتەجێی هەرێمی کوردستان لە قازانجی ئێمەدایە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: