هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پلاندانانی سووتەمەنی نوێی رئاکتۆری تاران دەستی پێکرد

(0) / جهان


Jan 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردراو و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کارەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ دیزاینی جۆری گەشەپێدراوی سووتەمەنی ڕئاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران، دەستی پێکرد.

"بەپێێ هەواڵی زایەڵە، کازم غەریب ئابادی" بە ئاماژە کردن بەوەی کە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا هەموو وڵاتانی ئەندامی ئاگادار کردەوە، وتی:ئەم چالاکییە بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە قۆناغی یەکەمدا یۆرانیۆمی کانزایی بە کەڵک وەرگرتن له یۆرانیۆمی سروشتی بەرهەم دەهێندرێت.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێراندا، بە ئاماژە کردن بەوەی کە لە دوو ساڵی پێشوودا ئاژانسمان لە بەرنامەی ئێران ئاگادار کردۆتەوە، ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە بواری تەکنیکیدا ئێران دەخاتە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بەرهەم هێنانی سووتەمەنییە نوێکان. هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: ئاژانسمان لە هەموو قۆناغەکان ئاگادار کردووەتەوە و ئاگاداریشی دەکەینەوە و لێکۆڵەرانی ئاژانسیش سێ ڕۆژ لەمەوبەر کارگەی بەرهەم هێنانی سووتەمەنییان بەسەر کردەوە.