داهاتی ڕاستەقینەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 9 مانگدا 1 ملیار و 831 ملیۆن دۆلار بووە

(0) / اقتصادی


Jan 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

هه‌رێمی كوردستان له‌ نۆ مانگدا 3 ملیار و 176 ملیۆن دۆلاری له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه‌ و لەو پارەیە تەنیا 1 ملیار و 831 ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، کۆمپانیای دیلۆیت، لە چوارچێوەی پرۆژەی وردبینیی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، زانیارییەکانی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌، لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەکو مانگی 9- 2020 هەرێمی کوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

کۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بووە و دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە، ئەوەی کە سافی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە.

 

- بەرهەمهێنان  124,798,921 بەرمیل

 

- هەناردەکردن بە بۆری 118,720,827 بەرمیل

 

- کۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار

 

- سافی داهاتی وەرگیراو 1,831,781,964 دۆلار

 

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراو

 

- چارەگی یەکەم 51.151 دۆلار

 

- چارەگی دووەم 15.781 دۆلار

 

- چارەگی سێیەم 31.669 دۆلار