1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / فرهنگی / سەیدسادق بڕوا محەمەد زایەڵە


May 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە قەزای سەیدسادق لەلایەن ڕێکخراوی کوردیو و بە بەشداری خەڵکانێکی بەرچاو حەوتەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی سەیدسادق بەڕێوەچوو.
بڕوا محەمەد، لێپرسراوی  ڕێکخراوی کوردیو  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بە دروشمی سەیدسادق لەئامێزی جوانیدا لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە حەوتەمین  فێستیڤاڵی ڕۆژی سەیدسادق بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەنوێنەرانی حیزبی و حکومی هاوڵاتیانی سنورەکەی ئەنجامدا .
وتیشی، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین  بڕگە و بابەتی بەبەشداری هونەرمەندان شاعیران و  ڕۆشنبیران پێشکەش کرا ، چەندین چالاکی  وەک هۆرە و  شمشاڵ و هەڵپەڕکێ و پێشکەش کردنی  خواردنی کوردەواری و کاری  دەست  ڕەنگینی   پێشکەش کرا .
ئەوەشی  خستەڕوو، هاوڵاتیانی  قەزای  سەیدسادق بە گڕ و تین و خۆشحاڵییەوە پێشوازیان  لە مەراسیمی  ڕۆژی  سەید سادق کرد.