بەشداری کەیهان کەلهۆر لە دانانی مۆسیقای ئەنیمەیشنی نوێ "soul"
(0)
کەیهان کەلهۆر مۆزیسیان و ژەنیاری بەناو بانگی کوردی ئێرانی وەکوو ڕاوێژکاری بەشی دانانی مۆسیقا هاوکاری کۆمپانیای پیکساری کرد بۆ بەرهەم هێنانی ئەنیمەیشنی "soul".
بەپێی هەواڵی زایەڵە، کەیهان کەلهۆر ژەنیار و مۆزیسیانی کوردی ئێرانی ڕاوێژکاری بەشی مۆسیقا بووە لە بەرهەم هێنانی ئەنیمەیشنی "soul".
ئەم ئەنیمەیشنە بەرهەمی کومپانیای بەناوبانگی پیکسارە و پاش بڵاوبوونەوە ناوبانگ و هەوادارێکی زۆری پەیدا کردووە و ناوی کەیهان کەلهۆریشی تێدایە.
کەیهان کەلهۆر خاوەن ناوبانگی جیهانییە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی جیهانی مسۆگەر کردووە لەوان خەڵات گرامی بۆ باشترین مۆسیقای جیهان بە بۆنەی ئەلبۆمی sing me home و لەگەڵ کەسانی ناودار لە جیهانی مۆسیقا هاوکاری کردووە.
تێبينيێك بنێرە: