فەرماندەیەکی ئێرانی: وەڵامی نیاز خراپی دوژمن بە مووشەک دەدەینەوە

(0) / جهان


Jan 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، مانۆرەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بە دەرخەری ئامادەبوونی لەڕادەبەدەری هێزە چەکدارەکانی وڵات وەسف کرد.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد باقری وتی: هەڵبژاردنی بڕێکی زۆر لە مووشەکە دوورمەوداکان بۆ ئامانجە دەریاییەکان دەرخەری ئەوەیە کە ئەگەر دوژمنانی کۆماری ئیسلامی نیازێکی خراپیان سەبارەت بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ڕێڕەوە بازرگانییە دەریاییەکان و وڵاتی ئێمە هەبێت دەکەونە بەر هێرشی مووشەکی و لەناو دەبرێن.

کۆتایی/.