دانوستاندنەکانی ئێران و عێراق بۆ واژۆکردنی ڕێککەتننامەیەک لەبری ڕێککەوتننامەی ۴۴ ساڵی

(0) / اقتصادی


Jan 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

جبووری وتی: بڕیارە چەندین تیمی پسپۆڕی هاوبەش ئامادە کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە وەئەستۆ بگرن تاکوو هەردوولا لەبری ئەو‌ ڕێککەوتننامەیەی کە لە ساڵی ۱۹۷۷_ دا واژۆ کراوە کار بە ئەم ڕێککەوتننامەیە بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری بازرگانی عێراق باسی لە دانوستاندن لەگەڵ ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ئابووری نوێ کرد.

عەلا جبووری کە حەوتووی ڕابردوو سەردانی تارانی کردبوو، لە کۆتایی دانیشتنەکانی کۆمیتە هاوبەشەکانی عێراق و ئێران کە پاش ۶ ساڵ بەڕێوەچوو بوو، بە ڕۆژنامەی "الصباح"_ی چاپی بەغدای وت کە لە ئەم دانیشتنانەدا چەندین کەیسی ئابووری و بازرگانی تاوتوێ کران.

ئەو وتی کە دانوستاندنەکان پێشچوونێکی باشیان بەخۆوە بینی و لایەنی ئێرانی تێگەیشتنێکی باشی سەبارەت بە کێشەکانی عێراق هەبوو و ئاماژەیشی بەوە کرد کە ئەم کۆمیتەیە  دەرفەتێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات.

ئەو وتیشی کە لە ساڵی۲۰۱۲ باس لەسەر ڕێککەوتننامەیەکی ئابووری نوێ لەنێوان دوو وڵات کراوە کە لەسەر داوای عێراق و ئێران بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکان، تاوتوێ کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە خراوەتەوە نێو بەرنامەوە و بڕیارە چەندین تیمی پسپۆڕی هاوبەش ئامادە کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە وەئەستۆ بگرن تاکوو هەردوولا لەبری ئەو‌ ڕێککەوتننامەیەی کە لە ساڵی ۱۹۷۷_دا واژۆ کراوە، کار بەم ڕێککەوتننامەیە بکەن.

جبووری وتیشی ستراتیژیی حکومەتی عێراق بەهێز کردنی کەرتی تایبەت و ڕادەستکردنی گەشەی عێراق بەو کەرتەیە و لەم پەیوەندیەیشدا هەوڵی ئەوە دەدات تاکوو پەرە بدات بە هاوکارییەکانی کەرتی تایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ئێرانیشەوە .

کۆتایی/.