کەمترین ڕێژەی تووش بوون بە كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان تۆمار کرا
(0)
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا 43 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا و ئەمەش کەمترین ڕێژەی تووش بوونە لە یەک مانگی ڕابردوودا.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان تۆماركردنى 43 توشبو و 2 گیانله‌ده‌ستدانى تر‌ى به ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند و به‌وه‌ش كۆى گشتى توشبوان گه‌یشتنه 104 هه‌زار و 964 كه‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبویه‌وه بۆ 3 هه‌زار و 436 كه‌س.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویكردوه‌ته‌وه، 3 هه‌زار و 134 پشكنینى نوێ ئه‌نجام دراون و 43 توشبوى نوێى كۆرۆنا تۆماركراون، هه‌روه‌ها 2 كه‌سى تریش به په‌تاكه گیانیانله‌ده‌ستداوه و 977 توشبوى تر په‌تاكه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كه، تائێستا 996 هه‌زار و 375 پشكنین له هه‌رێمى كوردستان كراوه و 104 هه‌زار و 964 توشبو تۆمار كراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه 85 هه‌زار و 814 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و 15 هه‌زار و 714 توشبوش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان، هه‌روه‌ها 3 هه‌زار و 436 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
تێبينيێك بنێرە: