ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان؛ 198 توشبوی نوێ و 5 مەرگ

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆڕۆنا هەولێر مەرگ


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە گوێرەی ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 198 توشبوی نوێ و 5 مەرگ تۆمار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوێنێوە 5553 (پێنج هەزار و پێنجسەدو پەنجا و سێ) پشکنینی کۆرۆنا کراون.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە 198 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 1104 توشبوش چاکبونەتەوە و 5 توشبوش مردون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە 24 کاتژمێری رابردودا 5553 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 1598 لە هەولێر، 1021 لە سلێمانی، 2934 لە دهۆک بون 198 توشبوی نوێش تۆمارکراون، 16 لە هەولێر، 32 لە سلێمانی، 150 لە هەڵەبجە بون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 1104 توشبوش چاکبونەتەوە، 205 لە هەولێر، 112 لە سلێمانی، 745 لە دهۆک، 10 لە هەڵەبجە، 23 لە گەرمیان و 9 کەسیش لە راپەڕین بون، 5 توشبوش مردون، 3 کەس لە هەولێر، یەک کەس لە دهۆک و یەک کەسیش گەرمیان.