ترسی حکوومەتی هەرێم لە چاودێری دارایی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە غالب محەمەد هەرێمی کوردستان عێراق


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی كورد لە بەغدا رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی کوردستان لەترسی چاودێری دارایی عێراق ناوێرێت نە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت نە قبوڵ دەكات چاودێری داهاتی ناوخۆ بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، غالب محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی هیوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیجی  فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی هەرێم لە ترسی چاودێری دارایی عێراق ناوێرێت نە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت نە قبول دەكات چاودێری داهاتی ناوخۆ بكات.
ئاماژەی بەوەش كردوە، دوو كۆمپانیای پارتی ملیارێك دۆلار داهاتیانە لەمەرزەكانی سوریا - هەرێم هەیە، دوو كۆمپانیای پارتی كە ناویان "ستێر و سەڵاحەدینە" یەك ملیار دۆلار داهاتیانه تەنها لە مەرزەكانی سوریا و هەرێمی كوردستان هەیە و هیچ بڕە پارەیەك نایەتەوە ناو خەزینەی حكومەت.