سوپای پاسداران: ستراتیژی ئێمە تێکشکاندنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر بە مووشەکی بالستیکە

(0)


Jan 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەێنێت کە ستراتیژی ئەو هێزە لەناوبردن و تێکشکاندنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان بە مووشەکی بالیستیکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن سەلامی لە پەراوێژی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری مەزن (دخ) کە ناوچەی گشتیی بیابانیی ناوەندیی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیەوە بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە: ئەوەی کە لە دەریا بە بەکارهێنانی مووشەکی کڕووز بە خێرایی کەم ئامانجە جووڵەپێکراوەکان دەکرێنە ئامانج شتێکی باوە، بەڵام سوودبینین لە مووشەکی بالستیک بە هۆی قووڵایی و دوورمەودایی کە لە خاکی خۆمان دەتوانین ئامانجەکان لە ئۆقیانووس بپێکین، دەستکەوتێکی مەزنی سوپایە و پێشکەوتووە.
سەلامی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هێزەکانی سوپا مەشقی بەهێزیان کردووە و لە مانۆڕەکەدا بەشێک لە تواناکانی هێزەکانی سوپا بە تایبەت لە بەشی مووشەکی هەڵسەنگێندران.
کۆتایی/.