سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ زایەڵە: پەرلەمانتارەكانی ئێمە چاوپۆشیان لە هیچ گەندەڵییەك نەكردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان گولستان سەعید


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كورستان ئاشكرایكرد، بەشداریی ئێمە كە لەحكومەتداین وەك بزووتنەوەی گۆڕان بۆئەوە نیە كە ببینە پارێزەری حكومەت و چاو بپۆشین لە گەندەڵی، پەرلەمانتارەكانمان هیچ كاتێك چاوپۆشیان نەكردووە لەهیچ گەندەڵییەك.
گولستان  سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، ئێمە وەك و فراكسیۆنی گۆڕان هەموو پەرلەمانتارەكانمان هیچ كاتێك چاوپۆشیان نەكردووە لەهیچ گەندەڵییەك  و بەردەوام ئەركی چاودێری حكومەت بە ئەركێكی سەرەكی خۆمانمان زانیوە، بەدواداچونمان كردووە، هیچ كاتێك چاوپۆشیمان  نەكردووە. لە هەموو بەدواداچونەكان لەوانەیە زۆرترین دۆسییە ئەو پەرلەمانتارانەی ئێمە جوڵاندبێتیان ڕاگەیاند شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات .
وتیشی، وەك پەرلەمانی كوردستان هەڵسەنگاندنێكمان كردووە بۆ كۆی پەرلەمانتارەكانمان ئامادەبوونیان لە كۆبونەوەكان ئاراستە كردنی پرسیارو و یاداشت نوسینیان ئەو ڕەخنە و ئەو بەدواداچونانەی كە بە ڕاپۆرت داویانەتە حكومەت و ناردویانە شاهیدی ئەوە دەدات كە ئەو پەرلەمانتارانەی ئێمە گروپێكن لەو پەرلەمانتارە چالاكانەی ڕۆڵی خۆیانیان  بینیوە، هەمیشە لە پەرلەمانی كوردستان جەختمان كردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت دەزگای پەرلەمانی ئەركی پەرلەمانی خۆی كە یەكەم ئەركە ئەركی بەدواداچونە  جێبەجێی بكات ، لای ئێمە هیچ كەسێك  پیرۆز نیە ، پێشمان ووتون ،بەپەرلەمانتارەكانی خۆمانمان ووتوە كەلەوەزیرەكانی ئێمەوە دەستی پێبكەن .
ڕونیشیكردەوە، ئەم خاڵانە هەمووی بەڵگەی ئەوەن كە ئێمە بەڕاستی پێداگری دەكەین لەسەر ئەوەی كە دژایەتی  گەندەڵی دەكەین ، ئێمە دەمانەوێت وڵاتێك  بۆ خەڵك بەرهەم بێت كە وڵاتێكی  موئەسەساتی بێت كە عەدالەتی كۆمەڵایەتی  بچەسپێت ، گروپێك لەخەڵك دەوڵەمەند  نەبێت و باقی خەڵك موحتاج بێت ،هەمیشە هەوڵی خۆمانمان داوە، یەكێك  لەو پرۆژانەی كە ناوی  یاسایی چاكسازییە ڕاستە فرە ڕەهەندە هەموو وەزارەتەكان دەگریتەوە  بەڵام ئەوەی كەتوانراوە  لەوەزارەتی دارایی یەكەم ڕێژەی داهات لەحكومەتی هەرێم زیاد  بكات ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە كاك ئاوات لەوەزارەتی دارایی و وەزارەتی كۆمەڵایەتی ئەوكارانەی كوێستان خان كردوویەتی پێش كوێستان خان وەزارەتی كۆمەڵایەتی وەزارەتێكی زۆر پەراوێزخراو  بوو بێت   هەندێك جار لەكابینەكانی تردا وەزیری هەر نەبووە بەوەكالەت كەسێك بەڕێوەی بردووە  وەزیرێكی تریان كردووە  بەسەرپەرشتی كاری ئەم وەزارەتە  بەڵام هەموو كەسێك دەرك بەوە دەكات كە كوێستان خان ئێستا چۆن  ژالاكانە كارەكانی  خۆی ڕادەپەڕێنێت  و وەئەو خانە كۆمەڵایەتیانە كەلەئەستۆی  ئەوانە چۆن ئیدارەیان ئەدات چۆن هەوڵ ئەدات لەڕووی یاساییو لەڕووی پێداویستی و ئیدارەوە هەوڵێكی زۆر زۆر داوە هەموو یارو نەیار شاهیدی ئەوە دەدات .
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان  باسی لەوەشكرد، سەبارەت بەوەزارەتی ئاوەدان كردووە كەلە لای بزووتنەوەی گۆڕانە، ئەو ڕێگایەی كە ئێمە  پێیدەچین  بۆ هەولێر كە سەرەتا ئێمە بووین بەپەرلەمانتار لەگەڵ ئێستادا چەند جیاوازی هەیە، ئێمە پێمان دەوت ڕێگای مەرگ ،دەیان ڕێگای تر هەوڵی داوە چاكیان بكات هەوڵی داوە ڕێگای نوێ قیرتا و بكات هەوڵی  داوە خزمەتی زیاتر بكات، وێڕای ئەوەی ئەو بینایانەی نیشتەجێ كردن لەهەوڵی ئەوەدایە تەواویان بكات ڕادەستی ئەوانەی بكات كە پێویستیان پێیەتی و  نیشتەجێ بن، لەبەرئەوە لەسەر حسەی خزم خزمێنە و مەحسوبیەت و مەنوسبیەت نەبووە،لەم وەزارەتانەی ئێمە چاوپۆشی لەهیچ كەسێك نەكراوە لەبەرئەوەی گۆڕان بێت یاخود  خەڵكێكی تربێت .
هێمای بەوەشكرد، لەبەرئەوەی  بەشدارین لەحكومەت چاومان نەپۆشیوە و ئەركی پەرلەمانتاری خۆمان جێبەجێ نەكەین، ئێمە نابینە پارێزەری حكومەت ، ئێمە چاوێری حكومەتین دەبێت بەدواداچون بكەین وە چاودێریەكی باش  بین لەسەر حكومەت بۆ ئەوەی حكومەت ئەدای باشتری بێت بۆئەوەی دەوڵەت موئەسەساتی بێت بۆئەوەی خەڵك دەرك بەوە بكات جۆری ئیش كردنی ئێمە  وەك بزووتنەوەی گۆڕان  جیاوازە لەهەر پارتێكی  تر .
گولستان سەعید  ڕونیشیكردەوە،   ڕووبەروو بە یەكێتی و پارتیم ووتووە، تازەترین مۆدێلی  ووشە كە دایان نابێت لە سەرەتاوە بە پاشەكەوتی موچە دەستیان پێكرد دوای لێبڕینی موچە و ئێستا تەمویلی  وەزارەتی داراییە ، بەداخەوە ئەیڵێم كەئەم جۆرە ووشانە لەم دەسەڵاتە بینیومانە ، بە سەراحەت بەخۆشیانم ووتوە، ئەوان ئەگەر تەمویلی وەزارەتی دارایی نەكەن بەپارەی نەوت بەپارەی داهاتی ناوخۆی بەپارەی گومرگەكان بەپارەی ئەو دەستكەوتانەی كەلەوەزارەتەكاندا داهاتن ، وەزیری دارایی خۆ پارە چاپ ناكات بیهێنێت  دابەشی بكات ، حەتمەن دەبێت فشاری زیاترمان  بێت لەسەر دەسەڵات كە ئەو داهاتانە بگێڕنەوە بۆ حكومەت لە 5-10-2020  ڕوبەروو بەسەرۆكی حكومەتمان ووتووە كەهاتۆتە پەرلەمان وتومانە  حكومەتێكی قاسە بەتال و حیزب دەوڵەمەند هەتاكەی . حیزب بۆ دەوڵەمەندە  ححوكەت بۆ قاسەی بەتاڵە، ئەگەر ئیرادەیان هەیە بۆئەوە حكومەتەكە موئەسەساتی بێت دەوویت ئەو ئیرادەیان هەوویت داهات بۆ حكومەت بگیرنەوە .
سازدانی  - كامەران كەریم