وەزارەتی دارایی هەرێم: یەکشەممەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی موچە بەلێبڕینی 21%

(0) / اقتصادی


Jan 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند "یەکشەممەی داهاتو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینی 21%".

بەپێی هەواڵی زایەڵە،  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەکات "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 24-1-2021، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

دابەشكردنی موچە  بە لێبڕینی 21% بۆ موچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیرەوکراو دەبێت".

رۆژی 3ـی کانونی یەکەمی ساڵی 2020 دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تێپەڕبونی 44 رۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی دابەشکردنی موچە بڵاوبکاتەوە.

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا موچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە، هاوکات موچەی پێنج مانگیان پاشەکەوت کراوە.