وەزارەتی پێشمەرگە، پەکەکەی بە کوشتنی هێزەکانی تۆمەتبار کرد

(0) / کردستان


Jun 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

 وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستانی بە شەهید کردنی ٥ لە هێزەکانی تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکەش بریندار بوون، وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەوە دەڵێت، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی خەڵک لەو ناوچە بوون و "کەوتوونەتە بۆسەیەکی پەکەکە و 5 پێشمەرگەیان شەهیدکردین."
 وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، "هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە."
 لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێشتریش هۆشدارییمان دابوو لە ئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە."