مەسرور بارزانی: بە توندی ئیدانەی هێرشی پەکەکە دەکەم
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم "بە توندی" ئیدانەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی کرد بۆسەر پێشمەرگە و داواش لە لایەنەکان و پەرلەمان دەکات لەدژی بوەستنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم."
دەشڵێت، "داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە."
تێبينيێك بنێرە: