عێراق: دانەوەی قەرزە غازییەکانی ئێران نزیکە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئەحمەد موسا عەبادی غاز ئێران


Jun 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، خشتەی قەرزەکان ئامادە کراوە و بەم زووانە هەنگاو دەنێین بۆ دانەوەی قەرزە غازییەکانی خۆمان بە ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد موسا عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی دا باسی لە ڕێککەوتن لەسەر خشتەی قەرزەکانی عێراق کرد و وتی: ئێمە قەرزاری ئێرانین و ئەم ڕێککەوتنەش لە میانەی چاوپێکەوتنی هەردوو وەزیری کارەبا و دارایی و هەروەها سکرتێری گشتی بانکی بازرگانی عێراق سەبارەت بە خشتەی قەرزەکان بۆ گەڕانەوەی تێکردنی گازی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو بەدەست هاتووە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا بە گەورەترین دابینکەری وزەی عێراق بەتایبەت غاز دەژمێردرێت.