ڕووسیا: ئەمریکا بە هەڵگرتنی سزاکان لە دژی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام

(0) / ایران


Jun 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

میخاییل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاند: " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکات بە هەڵگرتنی سزاکان لە دژی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی ناسراو بە بەرجام.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئۆلیانۆف لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە چۆن ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام، وتی: " بەو شێوەیەی کە من لێی تێگەیشتووم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکات بە هەڵگرتنی سزاکانی لە دژی ئێران و پیادەکردنی ڕێککەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بڕیارە کە دانیشتنی داهاتووی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران لە ۱۱ی حوزەیران (۲۱ی جۆزەردان) بەڕێوە بچێت.