بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان:  سیاسه‌تى داڕێژراوى توركیا، له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستانە

(0) / کردستان


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە توركیا په‌كه‌كه‌ وه‌ك به‌هانه ‌و كارتى فشار به‌كارده‌هێنێت و له ‌بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌تى داڕێژراوى توركیایه‌ كار بۆ له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى هه‌ستا به‌ڕێكخستنى خۆپیشاندانێك دژى داگیركارى و له‌شكركێشى توركیا له‌نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عێراق و كوردستان ئاماده‌بوون.
بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ‌نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ى سلێمانیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، وه‌ك كوردێك به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ى كردوه‌ دژى داگیركارى توركیاو ئه‌ركى هه‌موو تاكێكه‌ دژى ئه‌م داگیركاره‌ بوه‌ستێته‌وه‌.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشى، له‌ عێراق و په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها چاوه‌روانى ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ى بكه‌ن چاوه‌ڕوانى زیاتر ناكرێت، تێكڕا به‌عام پێیان خۆشه‌ هه‌رێمى كوردستان توشى شكستى زیاتر ببێت.
بڵێسه‌ جه‌بار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و تێكڕا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حزبه‌ فه‌رمان ڕه‌واكان بۆ گۆڕینى شێوازى بیركردنه‌وه‌و سیاسیه‌ت و ستراتژیه‌تیان بۆئه‌وه‌ى روبه‌روى ئه‌م داگیركاریه‌ ببینه‌وه‌، توركیاش په‌كه‌كه‌ وه‌ك به‌هانه ‌و كارتى فشار به‌كارده‌هێنێت له‌بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌تى داڕێژراوى توركیایه‌ كار بۆ له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
توركیا ئه‌مرۆ به‌ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو له‌ناوجه‌رگه‌ى خاكى هه‌رێم و له‌ قه‌زاى مه‌خمور كه‌مپى ئاواره‌كانى باكورى كوردستانى بۆردومانكردو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بونه‌ قوربانى.