لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کفری کەسێک گیانی لەدەستدا

(0) / اجتماعی


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێوارەی شەممە لە قەزای کفری لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بوو.
 موقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 لە قەزای کفری رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپترا و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (هارون احمد قادر) لەدایکبووی 2005 گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".