بێ سەرپەنا بوونی ۹۹۴ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی لە کەمپی شاریا

(0) / کردستان


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری دهۆک ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە خێوەتەکەیان سووتاوە، ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپی شاریا بووە هۆی سووتانی ۳۷۰ خێوەتەی ۱۸۴ خێزان کە پێکهاتبوون لە ۹۹۴ کەس.
ناوبراو وتیشی، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بووە هۆی سووتانی هەموو ماڵ و بەڵگەنامەی تایبەتی ئەو کەسانە.
تەتەر هەروەها ئاشکرایشی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پێداویستییەکان بۆ نموونە سەرپەنا و خۆراک و پۆشاکی ئەو کەسانە دابین دەکات.