هۆشداریەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ شۆفێران
(0)
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشیاری دەدات دەربارەی زیانەکانی بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لە وەرزی هاویندا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زیانەکانی بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لە وەرزی هاویند: بەو جۆرەی کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشیاری لەسەر داوە؛
بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لەکاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێکهاتە بەسوودەکانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت، هەروەها مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت، ئەمەش دوای ئەوەی خۆرەکە لە بتڵی ئاوەکە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشکەکە هەمان کاری زەڕەبین دەکات.
تێبينيێك بنێرە: