ئیرەج مەسجدی: گەلانی ئێران و عێراق، ڕۆحێکن لە دوو جەستەدا

(0) / / عراق / ئێران زایەڵە عێراق


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق جەختی  لەسەر پێوەندیی پتەوی دوو وڵات کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق جەختی کردەوە کە ڕوژ لەدوای ڕۆژ تواناییەکانی بەرەی بەرخۆدان لە زیادبوون دایە.
مەسجدی لە ڕێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی کە لە لەلایەن ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بەڕێوەچوو، وتی کە کۆماری ئیسلامی شانازی بە داکۆکی کردن لە موسڵمانانی جیهان دەکات.
ناوبراو وتیشی، گەلانی ئێران و عێراق لە تەنگانەدا پاڵپشتییان لە یەکتری کردووە و هیچ هێزێک ناتوانێت لە یەکتریان جودا بکاتەوە.