ڕێكه‌وتنێکی پارتى و یه‌كێتى لەسەر چوونی په‌كه‌كه بۆ قەندیل
سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، پارتى‌و یه‌كێتى له‌ساڵى 1992وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ڕێكه‌وتون هێزه‌كانى په‌كه‌كه بچنه ناوچه‌ى قه‌ندیل، ده‌شڵێت:"په‌كه‌كه له‌خۆیه‌وه نه‌چوه‌ته ئه‌و ناوچانه".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارپرێس بڵاوی کردەوە: محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، "پارتى و یه‌كێتى له‌ساڵى 1992 له‌ماڵى كه‌ریم خانى برادۆست له سیده‌كان به‌ئاماده‌بونى فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكى حكومه‌ت و د.ڕۆژ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى په‌كه‌كه عوسمان ئۆجه‌لان ڕێكه‌وتن په‌كه‌كه بچنه ناوچه‌ى قه‌ندیل".
وتیشى:"ڕێكه‌وتنه‌كه وه‌ك نوێنه‌رى پارتى‌و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كرا‌و ڕێكه‌وتنه‌كه تائێستا ماوه‌و به‌ئۆتۆمبێلى حكومه‌ت‌و پارتى‌و یه‌كێتى، چه‌كدارانى په‌كه‌كه گواسترانه‌وه بۆ ناوچه‌ى زه‌ڵێ‌و باره‌گاكانى مام جه‌لال‌و یه‌كێتى نیشتیمانیان ڕاده‌ستكرا له‌م ناوچانه (بێده‌لان، ڕه‌زگه، ماره‌دوو، قه‌ڵاتوكان، سوره‌دێ تا قڕناقه‌و پشت ئاشان)یان ڕاده‌ستكراو له‌و دیویشه‌وه تا گوێزێ‌و دۆڵه‌كۆكه‌یان پێدرا.
سكرتێرى حزبى سۆسیالست ئه‌وه‌شىخسته‌ڕوو، "په‌كه‌كه بۆشایی نێوان یه‌كێتى‌و پارتى قۆستۆته‌وه‌و سودى لێ بینیوه.
وته‌كانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌كاتێكدایه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌كه‌كه تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنێت.
تێبينيێك بنێرە: