عەدنان عوسمان دەستی لە ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان کێشایەوە
(0)
عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئەندامی خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنەوەكەی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ هه‌نگاوێكی گه‌وره نه‌نراوه و نانرێت، گۆڕان له‌حاڵه‌تێكی متبونی ترسنكادایه".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌دنان عوسمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، پێشتر له 14-9-2020 دوای ساڵێك له‌كاركردنم له‌خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شی خانه‌و له 10-1-2020یش پێشكه‌شی جڤات كرد، به‌ڵام به‌هۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و به‌ڵێنی هه‌ندێك هه‌نگاو، ناچاركرام دان به‌خۆمدا بگرم، له‌ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هۆكاری سه‌رئێشه بۆ خۆم و ئه‌وان نه‌بم،دوا بڕیاری كۆتایی خۆممدا".
عه‌دنان عوسمان له‌نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "دوای ساڵێك كاركردن، پێموایه، هیچ هه‌نگاوێكی گه‌وره نه‌نراوه و نانرێت، گۆڕان له‌حاڵه‌تێكی متبونی ترسناكدایه، نه پرۆژه هه‌یه و نه هیچ پێشنیارێك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌ئێستادا جگه له كات به‌ڕێكردن هیچ ئاسۆیه‌كی دیكه له‌كاری خانه نابینم".
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردوه، "به‌مشێوه‌یه تا دێت خه‌ونه گه‌وره‌كان و ئه‌و هیوایه‌ی به‌شێكی به‌رچاوی هه‌ڵسوڕاوان له‌م خوله‌ی خانه هه‌یانبو، وا خه‌ریكه ده‌بێته سهراب، ئه‌و حاڵه‌ته چه‌قبه‌ستوه هۆكاری خۆی هه‌یه، له‌سه‌روی هه‌مویه‌وه نه‌بونی دیدگایه‌كی رۆشنه بۆ كاری پێكه‌وه‌یی و ئیشی دامه‌زراوه‌كان و ئایندهی گۆڕان، كه دیدگاش نه‌بو به‌دڵنیاییه‌وه هیچ پلانێكی تۆكمه نابێت بۆ هه‌ڵسوڕاوانی كاره‌كان".
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه مانه‌وه‌م له خانه هیچ سودێكی نه بۆ بزتنهوهكه و نه بۆ گۆڕانخوازان تێدا نیه، بۆیه بهخهمباریهكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ دهستلهكاركێشاوهنهوهی خۆم له ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن راده‌گه‌یه‌نم".
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: