شەش فیلمی ئێرانی لە فێستیـڤاڵی فیلمە ڕۆژهەڵاتییەکانی ژنێڤ نمایش دەکرێن

(0) / فرهنگی


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەش فیلمی ئێرانی لە شانزەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە ڕۆژهەڵاتییەکانی ژنێڤ دا بەشدار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم، فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا میوانداری چوار کورتە فیلم و فیلمێکی دیکۆمێنتاری و فیلمێکی سینەمایی ئێران دەبێت .
کورتە فیمەکان بریتین لە: نەهان(شاراوە) لە دەرهێنانی محەمەد هورموزی، یوشید دەرهێنانی سەحەر خوش چەشمان، ئەزموون دەرهێنانی سونیا حەداد، تف دەرهێنانی هاوبەشی عیماد ئیمامی و نیا و ئارمین ڕەحیمیان، فیلمی دیکۆمێنتاری:لە گەڵ با دەرهێنانی مەهدی شادی زادە، فیلمە سینەماییەکەش :جەنایەتی بێ تێڕامان لە دەرهێنانی شەهرام موکری بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
شانزەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە ڕۆژهەڵاتییەکانی ژنێڤی سویسرا لە ۲۱تا۲۷ی ژوین بەڕێوە دەچێت.