ئێران: جیهان هیچ کات پێشینەی ڕەشی ڕژێمی ئیسرائیل لەبیر ناکات

(0) / ایران


Jun 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ئەو منداڵانەی کە لە هێرشە یانزە ڕۆژییەکەی زایۆنییەکان لە خاکە داگیرکراوەکان شەهید کراون، وتی: جیهان هیچ کات پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیل لەبیر ناکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ یەکشەممە بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ئەو منداڵانەی کە لە شەڕە یانزە ڕۆژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین شەهید کراون، لە تویتێکدا نووسی: نتانیاهۆ تەنانەت لە دواین ڕۆژەکانی دەسەڵاتدارییەتی، سوور بوو لەسەر ئاماژە کردن بە ڕۆڵی خۆی لە ڕشتنی خوێنی فەڵەستینییە بێتاوانەکان.
ناوبراو وتیشی: شەرمەزاری بۆ ئەوانەی کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە هاندان و هاوکاری جینایەتەکانی ئیسرائیل هەبوو.
خەتیب زادە بە جەخت کردنەوە لەوەی کە کاتی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی جینایەتکاران دێت، وتی: جیهان هیچ کات پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیل لەبیر ناکات.