شۆفێرانی تاکسی لە هەڵەبجە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان ساز دەکەن

(0) / کردستان


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، شۆفێرانی تاکسی لە هەڵەبجە خۆپیشاندان ساز دەکەن
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، بۆ دووەم رۆژ و دژی بەرزبوونەوەی نڕخی بەنزین شۆفێرانی تاکسی لە هەڵەبجە بڕیاریان داوە خۆپیشاندان ساز بکەن.
نوێنەرانی تاکسیەکان ڕایگەیاند، زۆرینەی شۆفێران رێککەوتووین لەسەر ئەوەی دوو شەممە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە سیروان گردبینەوە و دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان سازدەکەین.
ڕۆژی یەکشەممەش بەشێک لە شۆفێرانی هەڵەبجە دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەهەمان شوێن خۆپیشاندانیان سازکرد و بۆماوەیەک رێگای هاتوچۆیان داخست.
کامەران کەریم