نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

(0) / اقتصادی


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەهەرێمی کودستان نرخی گەنم و جۆ دیاری کرا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاری کردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لايەن عيراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە( ٣٧٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە، هاوپێچ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنم ئاماژەی پێکراوە لە (5) خاڵدا.
ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرینگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

کامەران کریم