ڕێگەی سەرتەک - پشتە نۆژەن دەکرێتەوە

(0) / گفتگو


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی  پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکات، ڕێگای سەرتەک پشتە نۆژەن دەکرێتەوە .
ڕەمەزان نامق کەریم سەرۆکی لیژنەی پلان و پرۆژەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوامان لەئەنجومەنی وەزیران کردووە کەڕێگای ( سەرتەک - پشتە ) نۆژەن بکرێتەوە و خزمەتگوزاری بۆڕێگاکە بکرێت چونکە ڕێگایەکی ستراتیژی و گرنگە،ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نوسراوەکەمانی داوەتەوەو داوای ئامادەکردن و ناردنی دەرخستەی پێویست دەکات بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکە .
ناوبراو  وتیشی، هەرئەمڕۆ وەکو لیژنەی پلان و پڕۆژەکان جارێکی تر لەڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوام لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردووە کە دەرخستەی ڕێگاکە ئامادەبکەن و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بەمەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین و بڕیاردان بۆدابینکردنی پارەی پێویست بۆ چاککردنی ڕێگاکە .
ڕونیشیکردەوە، لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین هەتا ئەوکاتەی بڕیاری چاککردنی ڕێگاکە دەدرێت و خزمەتگوزاری دەگاتە سنورەکە .
سازدانی - کامەران کەریم