بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەرەو پاشەكشە دەڕوات

(0) / گفتگو


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان ڕۆژ بەرەو ڕۆژ بەرەو پاشەكشە بوون دەچێت، بەردەوام كاردەكەین بۆ هۆشیار كردنەوەی  هاوڵاتیان .

گوڵستان ئەحمەد بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی هەڵەبجە لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەگەر سەیری ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان بکەیت، ڕەوشی  مافی مرۆڤ ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پاشەكشە بوون دەڕوات و پێشێلكاریەكی زۆر زەق و دیار بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ دەكرێت. لە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ژنان و كوشتن دیاردەی چەكی بی مۆڵەت كۆمەلێك دیاردە دەبینرێت خەریكە لە حاڵەتەوە بەرەو دیاردەبوون دەڕوات. خراپ بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، نەبونی چاودێرییەكی باشی  حكومەت و دام و دەزگاكان كاتێك سەیری ئەم بابەتە دەكەیت  وەزعی  دارایی، وەزعی سیاسی، پێشێلكارییەك بە مافی مرۆڤەوە دەست پێكراوە، وەزعی مافی مرۆڤ لە هەرێمی  كوردستان بەداخەوە بەرەو پاشەكشە بوون ڕۆیشتووە، ئێمە چاودێری ئەوەمان دەكرد كەساڵانە  رەوشی  مافی مرۆڤ بەرەو پێش كەوتن و وەزعی باشتر بڕوات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو بارو زروفی سیاسی و ئابوری كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە وەزعی مافی مرۆڤ لەپاشەكشەدایە .

وتیشی، پارێزگای هەڵەبجە بەدەر نابێت لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان لە ڕووی وەزعی مافی مرۆڤەوە، ئەگەر سەیری پارێزگای هەڵەبجە  بكەیت پارێزگایەكە زۆر ئیهمال كراوە هامیش كراوە لەلایەن حكومەت و ڕێكخراوە  نێودەوڵەتیەكانەوە. ئەم پارێزگایە تا ئێستا كۆمەڵێك دام و دەزگای فەرمی كە تایبەتن بەپاراستنی مافی مرۆڤ و ماڤی ژنان  لەهەڵەبجە  نەكراونەتەوە، تا ئێستا ئێمە شوێنێكی  تایبەتمان نیە بەڕاگرتنی ژنان  لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، شیڵتەرێكمان نیە بۆ پاراستنی ژنانی داڵدەكراو، هیچ ژێرخانێكی ئابوری تیانیە بۆ بەدەست كەوتنی سەرچاوەی  دارایی و داهات ئەگەر ژنیك توشی گرفتێكی خێزانی  یاخود توشی گرفتیكی نەداری بێت پەنای بۆ بەرێت و ببێتە سەرچاوەیەكی بژێوی ژیانی، رۆژانە ژن دەبینین لەدەرەوە هەندێك كاری سەربەخۆ دەكات ،فەرمانبەرن لەفەرمانگە كانی حكومەت لەرێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كاردەكەن پۆستی باڵایان هەیە ئەمانە نابنە ئەوەی لەسەدا سەد  وەزعی ژن لەهەڵەبجە باشە، بەڵام لەچاو پارێزگاكانی تر تاڕادەیەك باشترە .

هێمای  بەوەشكرد،  وەك نوسینگەی مافی  مرۆڤی هەڵەبجە لەگەڵ كۆمەڵێك ژنانی چالاكوان سەردانی زۆربەی دام و دەزگاكا فەرمیەكانمان كردووە و پێمان ڕاگەیاندوون بەتایبەت پاداشتێكمان پیشكەشی پارێزگار كرد كەهەركاتێك هەرپرۆسەیەك  هەركارێك  تایبەت بێت بە دەست هێنانی سەرچاوەی  دارایی دەبێت ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە لەبەرچاو بگیرێت تاوەكو بتوانرێت  ژنان باری داراییان بەرەو باشتر بڕوات، بەڵام ئەم حاڵەتە بەدادگایەكی بچوكی وەك مافی مرۆڤ ناكرێت، پێویستە  پلانێكی گشتگیی حكومەت هەبێت لەگەڵ وەزارەتە مەعنیەكان كەبتوانن كارلەسەر ئەم گۆڕانكارییە گەورەیە بكەن .

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەی مافی  مرۆڤ دەستەیەكی چاودێرە بەسەر دام و دەزگا فەرمیەكان وەزع لەهەرێمی كوردستان، ئەوەی لەسەر ئەم دەستەیەیە یەكەم نوسینی ڕاپۆرت و گەیاندنێتی بەلایەنی پەیوەندیدار لایەنیكی دیكەی ئەم دەستەیە هۆشیار كردنەوەی  كاری لەسەر دەكەین بەبەردەوامی لەدام و دەزگاكان لەنێو ژنان و لەنێو قوتابخانە و  فەرمانگە گشتیەكان تاوەكو  خەڵك بەمافەكانیان شاد بێت و بتوانێت داوای  مافی خۆی بكات وەپشتگیری  لەداواكارە ڕەواكانیان بن .

زیاتر وتی، تا ئێستا  ئامارەكان بەفەرمی دەرنەچوون ساڵانە ئامار دەردەچێت. لە سەرەتای مانگی  6   داین، بەڵام كۆمەڵێك هۆكار هەن لە پارێزگای  هەڵەبجە ڕێژەی  ئامارەكان كەمە ئەمەش دولایەن دەبینرێت من هەمیشە ناتوانم بڵێم  لەسەدا سەد دڵخۆشكەرەیە چونكەكۆمەڵێك بابەت هەن لەپارێزگای هەڵەبجە نیە لەشوێنەكانی تر هەیە ، هەڵەبجە  پارێزگایەكی  كۆمەڵایەتیە دیاردە كۆمەڵایەتی و عەشایەریەكان كەمێك  زاڵە بۆیە كەمتر  ژن سكاڵا  دەكات لەسەر خێزانەكەی لەسەر پێشێلكاریەكانی، خاڵێكی تر لەهەڵەبجە تائیستا  نوسینگەی  بەدواداچونی توندوتیژی  ژنانمان نیە كەتایبەتە  بەوەرگرتنی سكاڵاو چارەسەر كردنی  كێشەكانی ژنان ئەوەی هەیە لە بەرێوەبەرایەتیەكانی پۆلیس لە هەڵەبجە و قەزا و ناحیەكان، تەنها ئەو ئامارانە تۆمار دەكرێن كە دەچن سەردانیان دەكەنو سكاڵا تۆمار دەكەن.

سازدانی -  كامەران  كەریم