مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەگوازرێتەوە بۆ قەرەگۆل

(0) / اقتصادی


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بگوازرێتەوە بۆ قەرەگۆل .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  ئەمڕۆ دووشەممە 7_6_2021 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی شوێنی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، سەردانی مەیدانیی مەیدانی ئاژەڵانیان کردو لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزان حەیواندارو فرۆشیارو کڕیارەکاندا دووان و بەسوپاسەوە هەموولایەکیان ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانیکردنی بڕیاری پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە گواستنەوەی مەیدانەکە بۆ شوێنێکی شیاوو شایستە، کە لەگەڵ پێداویستی شارو ئاستی خزمەتگوزاریی و دەرفەتی کارکردنیاندا بگونجێت، دەربڕی.
دواتر تیمەکە سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان لە قەرەگۆل کردو ئەو شوێنەیان بەسەرکردەوە، کە لەساڵی (٢٠٠٧)دا بۆ مەیدانی نوێی شاری سلێمانی تەرخان کراوە، لە نزیکەوە لە لایەنە کارگێڕیی و یاسایی و خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و شارەوانیەکانی شوێنەکە کۆڵینەوە.
تیمەکە لە سەردانەکەیدا دیراسەی دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە دەکات، کە لەگەڵ پێداویستی و داخوازییەکانی ئێستاو ساڵانی ئایندەدا بگونجێت و ڕەچاوی تەواوی بەرژەوەندیی گشتیی و تەندروستیی و ژینگەو تایبەتمەندیی کارەکەو ناوچەکەو ڕێکارە شارەوانیی و ئاژەڵدارییەکان بکرێت و بڕیار لەسەر گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانی ئێستای شاری سلێمانی درا.
کامەران کەریم