وەزیری دەرەوەى بەریتانیا سەردانی بەغدا دەکات

(0) / عراق


Jun 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

دومینیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی بەغدا دەكات و زنجیرەیەك دیار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیاکانى بەریتانیا بڵاویانکردەوە بڕیارە سبەینێ دومینیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی بەغدا بکات.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا ‌ لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و دواتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە.
دۆخى ئیستاى عێراق و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەندەن و بەغدا و مانەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق گرنگترین تەوەری كۆبوونەوەكانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا و بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.