هه‌واڵگری عێراق هه‌ڕەشه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه دەکات
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی باڵای راگه‌یاند و هه‌ڕەشه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له بكوژانی كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و هاوڕێیانی عه‌قید نبراس فه‌رمان شه‌عبان كرد و رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ له كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌دا ده‌ستی رق و كینه‌ی پێگه‌شت و كوژرا".
ده‌زگاكه ده‌ڵێت: "خوالێخۆشبوو نموونه‌ی به‌خشنده‌یی و دڵسۆزی بوو بۆ خزمه‌تكردنی وڵات و گه‌له‌كه‌ی، له ماوه‌ی ساڵانی كاركردنیدا رۆڵی دیاری هه‌بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی رێكخراو".
هه‌واڵگری عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "خوێنی ناوبراو به فیڕۆ ناچێت و تۆڵه له بكوژان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌هێڵن و هیممه‌تی رۆڵه‌كانی لاواز بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌قید نیبراس فەرمان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاودێری له ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق له ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی به‌غدا ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
ئه‌فسه‌ری ناوبراو یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره باڵا‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و كوشتنی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه دزه‌كراوه‌ته ناو ده‌زگاكه، ئه‌مه‌ش دووه‌م كرده‌وه‌یه كه له‌دوای كوشتنی موقه‌ده‌م مه‌حمود له‌یس ئه‌نجام بدرێت كه له به‌شی بنبڕكردنی سیخوڕی بووه و له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا كوژرا.
تێبينيێك بنێرە: