ئەندامی لیژنه‌ى یاسایى پەرلەمان: کۆمیسیۆن ئاگادارى كردینه‌وه له‌بوونى ئاسته‌نگ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن
(0) /
ئەندامی لیژنه‌ى یاسایى ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ئاسته‌نگى هونه‌رى گه‌وره هه‌یه له به‌رامبه‌ر کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌ڵماس فازڵ لیژنه‌ى یاسایى ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى، رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى یاسایی ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆن سازكرد، کۆمیسیۆن باسى له‌و ئاسته‌نگیانه هونه‌ریانه كرد كه روبه‌رووى کۆمیسیۆن ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و پێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه."
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:"ورده‌كارى ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به کۆمیسیۆنه‌وه و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیش پێویستى به هه‌ندێك بنه‌ما هه‌یه. په‌یوه‌ندى به مادده‌ى 64ى ده‌ستوره‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى بدات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یان ئه‌نجام نه‌دانى یان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن."
تێبينيێك بنێرە: