غەریب ئابادی بۆ سکرتێری گشتی ئاژانسی ناڤۆکی: بابەتەکان بە سیاسی مەکەن

(0) / ایران


Jun 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، لە کاردانەوەی ڕاپۆرتی ئەم دواییەی سکرتێری گشتی ئاژانس سەبارەت بە پاراستنییەکان و هەروەها لێدوان و هەڵوێستە گشتییەکانی ناوبراو، وتی: هەڵوێستەکانی گەڕووسی دەرخەری تێڕوانینی تاک لایەنەی نووسینگەی ئاژانس لە بەرانبەر هەڵسوکەوتەکانی لەگەڵ ئێران و لەبەرچاونەگرتنی ئاستی هاوکاری و پەیوەندی دووقۆڵییە، ئەم تێڕوانینە دەتوانێت ببێتە بەربەستێک لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی داهاتوو.
ڕاپۆرتەکەی ئاژانس ناکۆکە لەگەڵ پێشینەکانی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانس و یەکناگرنەوە. ئەم ڕاپۆرتە متمانە پێکراو نیە، چونکە پشتی بە چەند سەرچاوەیەکی بێ بنەما بەستووە؛ هەروەها ڕازیکەریش نیە، چونکە ڕەنگدانەوەی هەموو لایەنەکانی هاوکاری و ئەو پێشکەوتنانەی کە بەدەست هاتوون، نیە. هاوکاری بنیاتنەر پێویستی بە کەشێکی ئەرێنی و خۆ بەدوور گرتن لە بڕیاری پێشوەختە و دەربڕینی نیگەرانی  ساختە و هەروەها خۆ بەدوور گرتن لە گەورەکردنی چەند بابەتێکی بێ بایەخە.
ئاژانس دەبێت خۆی لە هەر چەشتە بەرنامەیەکی سیاسی بەدوور بگرێت و دەبێت هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرانبەر هەڕەشە ناوەکییەکەی ڕژێمی زایۆنی ئیسرائیل هەبێت.