دوو چالاکوانی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن

(0) / / کردستان / ئومێد بەرۆشکی‌ زایەڵە بەشدار حەسەن بادینان


Jun 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژی دادگایکردنی ئومێد بەرۆشکی‌ و مامۆستا بەدەل بەرواری، چالاکوانانی بادینان بۆ مانگی داهاتوو پێشخرا.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، بەشدار حەسەن پارێزەری ئومێد بەرۆشکی چالاکوانی بادینان بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "لەسەر داوای پارێزەرانیان، دادگا ڕۆژی دادگاییکردنی ئومێد بەرۆشکی‌و مامۆستا بەدەل بەرواری لە17ى 8ى 2021 بۆ 29ى 7ى 2021 پێشخست".
بەوتەی بەشدار حەسەن، ئەو دوو چالاکوانە بە هەمان مادەی پێنج سزادراوەکەی تری بادینان دادگایی دەکرێن.
پێشتر مامۆستا بەدەل بەرواری‌ و ئومێد بەڕۆشکی لەگەڵ پێنج ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوانانى بادینان لە12ى 2ى 2021 برانە دادگا، بەڵام بەهۆی کەموکوڕیی لەدۆسییەکانیان گەڕێندرانەوە دادگای لێکۆڵینەوە.