بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق  ٣ هاووڵاتی دەستگیر کرد

(0) / کردستان


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق لە پێناو ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و کاری نایاسایی  ٣ هاووڵاتی دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی  سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و کاری نایاسایی بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق ( مقدم /عادل جلال ) مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( گامێش تەپە ) لە قەزای سەیدسادق ، لە ئەنجامدا توانیان ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بیر لێدان بوون ، هەروەها دەستیانگرت بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن و سەرجەم کەل و پەلەکانیان .
هەروەها لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بەش دا لە سنوری گوندی کانی پانکە هاووڵاتیەك لەسەر زیادەڕۆیی و بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەستگیر کرا .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم