ڕوداوێکی هاتوچۆ لە زەڕایەن ٥ برینداری لێکەوتەوە
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان ٥ کەس برینداربوون .
کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لەقەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە 5 کەس گەیەنراونەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە تاکو ئێستا هەموویان سەلامەتن و لەژێرچاودێری پزیشکیدان .
وتیشی، سەرجەم قوربانیانی ڕوداوەکە خەڵکی قەزای دەربەندیخانن .
ڕوداوەکە لە نزیک چێشتخانەی میرەدێ ڕووی داوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: