دوو تۆمەتبار بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی  دەستگیرکران

(0) / اجتماعی


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد دووکەسیان بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی سریەی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
لەمیانەی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - سریەی تایبەتی بارەگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و کەسانی لەیاسا دەرچوو، دوێنێ ٢٠٢١/٦/٨، توانیان لەناو شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز، أ، ع لەدایکبووی ١٩٩١) و (م، س، ج لەدایکبووی ٢٠٠١) بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن.
دواتر تۆمەتبارەکان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم