وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان: دەبێت پارێزگاری لەداهاتی گومرگەكان بكەین

(0) / اقتصادی


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و  جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوەو وەزیری دارایش رایدەگەیەنێت دەبێت هەموو لایەك پارێزگاری لە داهاتی گومرگەكان گرنگە بكەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ رێكخستنەوەی كاروباری بازرگانی و میكانیزمی زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و لابردنی لەمپەڕەكانی بەردەم جوڵەی بازرگانی بوو لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی، بەڵێنی ئەوەدرا كە  پێكەوە  كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی  بە ئامانجی زیادكردنی داهات لەهەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگاچارەسەری گونجاو دەستنیشانكراوە  تا لەو ڕێگەیەوە،  ڕێ و شوێنی پێویست  بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن و زیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات بكرێت.
هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  دەربارەی كۆبوونەوەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،  گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت  بە هەموو لایەك  پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین.