بەرزبوونەوەی ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 570 تووشبوون و 8 مردن

(0) / کردستان


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 570 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 8 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 778 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 774 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی 570 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.

 تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

 هەولێر: 76 تووشبوو

سلێمانی: 245 تووشبوو

دهۆك: 216 تووشبوو

گەرمیان: 29 تووشبوو

راپەڕین: چوار تووشبوو

 هاوکات 778 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

 هەولێر: 291 چاکبوونەوە

سلێمانی: 216 چاکبوونەوە

دهۆك: 192 چاکبوونەوە

هەڵەبجە: 12 چاکبوونەوە

گەرمیان: 58 چاکبوونەوە

راپەڕین: 9 چاکبوونەوە

 لەو ماوەدا 8 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:

 هەولێر: یەک گیانلەدەستدان

سلێمانی: سێ گیانلەدەستدان

دهۆک: سێ گیانلەدەستدان

راپەڕین: یەک گیانلەدەستدان

 ئاماری گشتی:

پشکنینەکان: 1953614 پشکنین

تووشبووان: 174881 تووشبوو

چاکبووان: 162674 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 7868 کەس

گیانلەدەستدان: 4339 کەس

 وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.