جوتیار عادل: بەغداش پارە نەنێرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین

(0) / کردستان


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "دەتوانین بەبێ لێبڕین‌و بەبێ بەغداش موچە بدەین، بەڵام بۆ ئەوە مەرجمان هەیە".
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، "تائێستا لەڕووی میكانیزمی كۆكردنەوەی داهات كێشەمان هەیە پێویستە پێداچوونەوە بەمیكانیزمی كۆكردنەوەی داهات بكرێت".
وتیشی:"ئەگەر چاكسازییەكان بەو بەرنامەیەی کابینەی نۆ دایناوە جێبەجێبكرێت‌و لایەنەكان هاوكاربن، بەغداش پارە نەنێرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین".
ڕاشیگەیاند: زیاتر لە11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە، ئێمە كاردەكەین بۆئەوەی پرسی دواكەوتنی موچە دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێت‌و پرۆسەی چاكسازی حكومەت وەك خۆی جێبەجێبكرێت، دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین‌و هیچ بیانویەك بۆ حكومەتی عێراق نەماوەتەوە" ئەوەش به‌شێكى تره‌ له‌قسه‌كانى جوتیار عادل.