گەنجێک لە هەڵەبجە بەچەقۆ کوژرا

(0) / اجتماعی


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە   ئاشکرایکرد ، ئێوارەی ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە گەنجێک بەچەقۆ کوژرا .
مقەدەم  بەرزان عسمان  وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای  هەڵەبجە  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ  گەنجێکی تەمەن 23ساڵ  بەناوی  م ک ک پیشە کاسب  دانیشتوی  پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی شارەوانی  لەگەڕەکی  شارەوانی  بەچەقۆ  لەلایەن  کەسیکی  تر  بەناوی ڕ ع ت  تەمەن 28ساڵ پیشە  پێشمەرگە کوژرا بەهۆی شەڕو دەمەقاڵەکردن .
وتیشی، تەرمەکەی ڕەوانەی  پزیشکی دادی  هەڵەبجە کرا  وتومەتبارەکە  بەپی  مادەی یاسای 405 بەندکراوە  وەدۆسیەی لێکۆڵینەوە  بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی  شەهید  سەرکار  ڕێکخرا  .
کامەران کەریم