عێراق: هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا

(0)


Jan 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی له هەوڵە بێ وچانەکانی ئەم هێزانە له پاراستنی خاڵە سنوورییەکانی عێراق و سووریا کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، " یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وتی کە هێزە ئەمنییەکان بە گوێڕایەڵی لە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکان بەتایبەتی خاڵە سنوورییەکانی هاوبەش لەگەڵ سووریادا، دەخەنەگەڕ.
یەحیا ڕەسوڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵنێری عێراق _دا وتی کە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنە پێشگرانەکەی خۆیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕ کردووەتەوە لەبەر ئەوەی کە هێزە سەربازییەکانی سووریا لە ئەم ناوچانەدا بوونیان نیە و بەتەنیا ژمارەیەک گرووپی تیرۆریستی لە ئەم ناوچانەدا بوونیان هەیە.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە هاوئاهەنگی و هاوکاری لەگەڵ سووریا بۆ ڕاوەدوونانی هەندێ لە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە خاکی عێراقدا درێژەی هەیە و ئەمەش تاکوو ئێستا چەندین دەرەنجامی باشی هەبووە.
لەلایەکی دیکەیشەوە لیوا " تەحسین ئەلخەفاجی" وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتی کە ئەو هێزانەی کە لە سنووری عێراق و سووریا جێگر کراون ڕێگە لە هاتنەناوەوەی ئەندامانی تیرۆریستی داعش بۆ خاکی عێراق دەگرن.
ئەو وتیشی کە ئاسایشی هێڵە سنوورییەکان دابین کراوە و ئەندامانی داعش ناتوانن نزیکی سنوورەکانی عێراق ببنەوە.
کۆتایی/.