بەشە خۆراکی مانگانەی ھاولاتیان

(0) / کردستان


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم  بەشە خۆراکی مانگانەی ھاولاتیان بۆ ھەر تاکێک دیاری دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی  خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایان گەیاندوە ئامادە کاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسە ر هاوڵاتیاندا
بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هە رکەسێک لەمەودوا بەشە خۆراک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە :-
١-  برنج( ٣) سێ کیلۆ
٢  -شەکر(١) یەک کیلۆ
 ٣ - زەیت (١) یەک لتر
٤ - دۆشاوی  تەماتە (٤٠٠) چوارسەد غرام
٥ - باقلەمەنی ( ١)یەک کیلۆ (فاسۆلیاونیسک ونۆک)
٦- ئارد ( ٩) نۆ کیلۆ  .
کامەران کەریم