تورکیا ویستی دەستێوەردانی زیاتری لە عێراق هەیە

(0) / ترکیه


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە گوێرەی دوایین وتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو وڵاتە ویستی دەستێوەردانی زیاتری لە عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە دەبێ حکوومەتی عێراق، پەکەکە لە کەمپی مەخمور و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە، دەنا خودی توکیا بەو کارە هەڵدەستێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە عێراق لە ئێستادا توانای کۆنترۆڵی باری ئەمنی وڵاتی نییە، بە مافی تورکیای زانی ئاسیاشی وڵاتەکەی بپارێزێت و تیرۆر لە خۆی دووربخاتەوە.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە بەرپرسیارێتى پاککردنەوەى ناوچەکە لە پەکەکە دەکەوێتە ئەستۆى حکومەتى عێراقى، بەڵام ئەگەر پێویست بکات ئەوا ئەنقەرە خۆى بەو کارە هەڵدەستێ."
ئاشکراشی کرد کە وڵاتەکەیى لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لە گفتوگۆ دایە.