تورکیا بە بەرفراوانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم بۆردومان دەکات

(0) / کردستان


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای تورکیا شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیان ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆکی بۆردومان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە بۆ یەکەمجارە سوپای تورکیا بەو شێوە بەرفراوانە بۆردومانی ناوچەکانی "بنێ زنارێ، هەفشێ کۆرێ، گەلیێ زوبەیری، پشتا چەلکێی کریستیانا لە نزیک دێرێ، ئاقاری گوندی کێستە و هرورێ، ملا سۆرێ و ناڤدارکا" بکات.
ڕووداو لەمبارەیەوە بڵاوی کردەوە کە بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە، ناوچەیەکی زۆر ئاگری تێبەربووە و زیانێکی زۆر بەر دارو درەختەکانی ئەو ناوچانە کەوتوون.
 بۆردومانەکە لە ئێوارەی دوێنێوە دەستیپێکرد تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی F16 بەردەوامبوو.
 ماوەی 46 رۆژە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی زنارى کێستە دەستپێکردووە، لەو ماوەیەدا نزیکەی 10خاڵى سەربازى لەو ناوچانەدا جێگیرکردووە.