لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

(0) / اجتماعی


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  هاتوچۆی  گەرمیان ڕایگەیاند   ،کەمێک پێش ئێستا،  لەنزیک ئیدارەی گەرمیان  بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماکسیما و جێب چیرۆکی،  کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیتریش برینداربو.

ئەوەی گیانی لەدەست داوە سەرنشین بوە، ڕوداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە، کە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماکسیما لەڕزگاریەوە هاتوە بەئاراستەی کەلار، هەروەها جێب چیرۆکی ویستویەتی سوڕانەوە ئەنجام بدات، ئەو ڕوداوە دروست بوە، لەئێستا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

  کامەران کەریم