مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ زایه‌ڵه:داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای گشتی
(0)
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاشكرای كرد ، له ئێستادا وه‌زعی كورد زۆر خراپه ، داواكارم ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای گشتی ، به‌په‌رته‌وازه‌ی پێگه‌ی كورد زیاتر لاواز ده‌بێت .
به‌پێی ڕاپۆرتی زایه‌ڵه ،( نه‌به‌ز نه‌قشبه‌ندی ) مامۆستای زانكۆ له‌وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند ، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق قرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه به‌رهه‌ڵستی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌میدا بڕواناكه‌م شه‌فاف بێت ، هه‌رئه‌و هێزانه‌ی كه‌حوكم ده‌كه‌ن كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌شیعه له‌ئێستادا له‌ده‌سه‌ڵاته به‌جۆرێك سیستمه‌كه داڕیژراوه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه و وه‌ئه‌وانیش هێزن ،ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێزه ده‌بن نه‌ك ده‌سه‌ڵات .
وتیشی ، پێگه‌ی كورد به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌وه شتێكی خراپه ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یبینم لێره‌و له‌وێ كورد نوێنه‌ری ده‌چێته به‌غداد هه‌رجاره و به‌ناوێك ئه‌وه په‌رته‌وازه‌یی وناڕیزی ناته‌بایی كورد پیشان ده‌دات ، له‌ناوخۆدا باری كورد وه‌زعێكی باشی نیه ئه‌مه هه‌مووكاردانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی جموجوڵی جه‌ماوه‌ری و ڕێكخراوه‌كان ئه‌م دۆخه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نیه نازانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی به چییه‌وه خه‌ریكه ، من لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم و تكایان لێده‌كه‌م بگه‌رینه‌وه بۆ ڕای گشتی بۆته‌بایی بۆ یه‌كڕیزی چونكه ئه‌م بارودۆخه نه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده نه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كوردیشه به‌تایبه‌ت ئه‌و سیستمه‌ی كه‌هه‌مانه پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه .
ڕونیشیكرده‌وه ، ئه‌و گرانییه‌ی له‌كوردستان هه‌یه ،ئه‌و لێبڕینی موچه‌یه كه‌له كوردستان هه‌یه له باشور نیه ،ئێستا بارودۆخێكی تازه هاتۆته ئاراوه به‌تایبه‌تی گرانی به‌نزین به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار ئه‌مانه هه‌مووی بارسه‌ختی زیاتری خستۆته سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ربۆیه خه‌ڵكی كورد له‌و ده‌سه‌ڵاته ناڕازین هه‌ربۆیه داوایان لێده‌كه‌م هه‌م چاكسازی بكه‌ن هه‌میش ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی گشتی بكه‌ن له‌نێوان حیزبه‌كان هه‌م بتوانن ڕای جه‌ماوه‌ری كوردیش بۆ خۆیان ڕابكێشن چیتر كاربۆ كورد بكرێت كاربۆ شتی لاوه‌كی نه‌كرێت .
باسی له‌وه‌شكرد ، سیاسیه‌كانی ئێمه به‌و جۆره به‌شداری ده‌كه‌ن ، لایه‌نێك به‌ته‌مایه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ریه‌كان ته‌حالوفات بكا ، لایه‌نێكی دیكه به‌ته‌مای دروست كردنی ته‌حالوفاتن هه‌قی خۆیانه ، ناكرێ ناوچه‌یه‌ك ده‌ڤه‌رێك فه‌رامۆش بكریت له‌رووی ئیداریه‌وه ، له‌ڕووی هاوپه‌یمانیه‌وه سیاسی به‌جۆرێك ته‌حالوف دروست بكه‌یت ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جۆرێك له گه‌مارۆدان و ئه‌وه ده‌كات، داوا له‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ده‌كه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای گشتی بگه‌ڕێیته‌وه بۆیه‌ك ریزی ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕیزی هه‌بێ ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانیه‌ته‌كان تاك لایه‌نانه به‌ڕاستی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نیه .
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ هێمای به‌وه‌شكرد ، وه‌زعی كورد زۆر خراپه دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه وته‌كانی ( جنین بلاسخات ) بۆدووباره ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ڵێ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌وبڕوایه‌دا نه‌بن ئه‌و ئۆتۆنۆمییه ئه‌و حوكمڕانیه‌ی كه‌له‌باكوری كوردستان هه‌یه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا هه‌تایه نامێنێته‌وه جۆرێك له‌سێبه‌ر و له‌حیمایه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانتیمان به‌سه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌مێنێ به‌ڕاستی شتی خراپه و ده‌رفه‌ت بۆ چاكسازی و بۆ یه‌كڕیزی خۆمان دراوه‌تێ به‌ئاشكرا پێمان ده‌وترێت له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێمان ئه‌ڵێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌كه‌ن خراپه .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: