پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی تەموورە لە داڵاهۆ بەڕێوەدەچێت

(0) / فرهنگی


Jun 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی کەونینەئاواکانی تەموورە و مۆسیقای کوردی بانگەوازی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فێستیڤاڵی کەونینەئاواکانی تەموورە و مۆسیقای کوردی بە هاوکاری دایرەی فەرهەنگ و ئێرشادی  شاری داڵاهۆ و پارێزگای کرماشان بەڕێوەدەچێت.
پاراستن و برەودان بە مۆسیقای مەقامی تەموورە  و مۆسیقای کوردی، دۆزینەوەی بەهرەی نوێ و هاندانیان  بۆ پاراستنی فەرهەنگ و هونەری ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی کەلتووری بیانی، ڕێزگرتن لە مامۆستایان و خزمەتکاران بە فەرهەنگ و هونەری وڵات و هاندانی بنەماڵەکانیان بۆ گرینگی دان بە بابەتی فەرهەنگی و هونەری لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە ڕاگەیێندراوە.
فێستیڤاڵەکە لە دوو بەشی مەقام و ئاوازە کوردییەکان لە مانگی گەلاوێژ لە داڵاهوو بەڕێوە دەچێت.
20ی پووشپەڕی 1400 بە دوایین دەرفەتی ناردنی بەرهەمەکان بۆ فێستیڤاڵ دیاری کراوە و 3ی گەلاوێژ هەڵبژێردراوان ڕادەگەێندرێت و 7ی هەمان مانگ خەڵاتەکان بە سەر سەرکەوتوواندا دابەش دەکرێت.